بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، کۆشکی سپی دوێنێ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: گەشەی پێوەندی بەرگری نێوان ئێران و ڕووسیا شوێنگیری دەکەین؛ ئەو بابەتە بۆ ئێمە جێگای نیگەرانییە.
سەرۆکی (سیا) ش ماوەیەک لەمەوپێش وتی کە واشنتۆن نیگەرانی هاوکاری ڕوو لە گەشەی نێوان ڕووسیا و ئێران و گۆڕینی ئەو هاوکاریانە بە هاوبەشی تەواوی بەرگرییە.
ڤیلیام برنز، لە کەناڵێکی ئەمریکی وتی: لە مێژەوە بێ بڕواییەک لە نێوان ڕووسیا و ئێران هەبووە بەڵام لە ئێستادا ئەوان پێویستیان بە یەکتر هەیە. ئەوەی ئێستا خەریکە ڕوو دەدات لانیکەم نیشاندەری دەسپێکی قۆناغی یەکەم ڕەوتی هاوبەشی بەربڵاوی بەرگری نێوان ڕووسیا و ئێرانە.
Your Comment