تەقینەوە لە کەرکوک 10 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لەتەقینەوەیەکدا لەشارەدێی ڕیازی باشوری کەرکوک، هەشت کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گیانیان لەدەستداو دوو کارمەندی دیکەش برینداربون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,سەرچاوەیەکی ئەمنی بەمیدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی سەفرەی سنوری شارەدێی ڕیاز لەپارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلێکی لیوای دوی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنیەكە، لەئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینە چێنراوەدا، 8 کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گیانیان لەدەستداوه‌و دوو کارمەندی دیکەش برینداربون.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەپاش تەقینەوەکە، ڕوبەڕوبونەوەش لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ڕویداوەو لەئەنجامدا چەتەیەکی داعش کوژراوە.

News Code 44458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha