بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا بەرانبەر داعش، هەمبەر هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی هاوپەیمانەکەی خۆی هەوڵێکی سەرەنجڕاکێشی ئەنجا نەداوە. هەندێک لە مێدیاکانی ئەمریکا ئەو بابەتەیان وەکوو خەیانەتی دووبارەی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا وەسف کردووە.
ڕۆژنامەی شیکاگۆ تریبوون لە یادداشتێکدا ئەمریکای سەرەنج نەدان بە پرسی کوردەکان کە ڕۆڵی گرینگی لە بەرەنگار بوونەوەی داعش هەبووە، تاوانبار کردووە.
ئەو گۆڤارە هۆشداریی داوە ڕاستە کە کوردەکان لە باری سەربازییەوە لە بەرانبەر تورکیا لاوان بەڵام ئەوان کارتێکی گرینگیان لە دەست دایە.
ئەو گۆڤارە لە درێژەدا ئاماژەی کرد کە کوردەکان لە ئەگەری هێرشی تورکیا ئەگەری هەیە دەست لە شەڕ دژی هەزاران چەکداری داعش هەڵبگرن و یان دەیان هەزار کەسی سەر بە ئەو گرووپە لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەڵبێن کە ئەوەش لە زیانی ئەمریکایە کە خۆی بە ئاڵاهەڵگری بەرەنگار بوونەوەی داعش دەناسێنێت.
Your Comment