مۆندیالی  قەتەر و نمایشی ڕقی جیهانی لە ئیسرائیل

لە ڕۆژانی دواییدا وێنەگەلێک لە بەشداری مێدیاکانی ئیسرائیل لە قەتەر بۆ ڕووماڵ کردنی کێبڕکێیەکانی مۆندیالی جیهانی بڵاو کرایەوە کە بێژەری شکستی کردەیی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دواییدا وێنەگەلێک لە بەشداری مێدیاکانی ئیسرائیل لە قەتەر بۆ ڕووماڵ کردنی کێبڕکێیەکانی مۆندلیا جیهانی بڵاو کرایەوە کە بێژەری شکستی کردەیی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبییە.

کەمێک دوورتر لە فەلەستین لە دۆحەی قەتەر و لە ڕەوتی کێبڕکێیەکانی مۆندیالی جیهانی، ڕوداوگەلێک خەریکە ڕوو دەدات کە ئیسرائیلییەکانی بێ هیوا کردووە. هاندەرانی وڵاتانی جیاوازی بەشدار لە مۆندیالی جیهانی لە ئەو ڕووداوە نیودەولەتییە وێڕای گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ مێدیا ئیسرائیلییەکان بە هەواڵنێریانی ئیسرائیل دەیڵێنەوە کە بوونی ئێوە ساختە و کاتییە کە بە داگیر کردنی فەلەستینی هاتووەتە دی. هاندەرانی وڵاتانی جیاواز هەروەها بە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین و بەدەستەوە گرتنی نووسراوەگەلێک دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان دەربڕیوە.

هاندەرانی ئێرانی: مەرگ بۆ ئیسرائیل

لێرەش وێنەگەلێک لە یەکدەنگی هاندەرانی ئێران لەگەڵ هاندەرانی دیکە لە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین نیشان دراوە. هاندەرانی ئێرانی بە دروشمی مەرگ بۆ ئیسرائیل میوانداریانی لە هەواڵنێرانی ئیسرائیلی کردووە و ڕقی خۆیانیان لە داگیرکەرانی فەکلەستین نیشان داوە.

کەناڵی 12 ی ئیسرائیل: بۆ توونسییەکان، فەلەستین گرینگترین پرس لە مۆندیالی جیهانییە

کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیحنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کرد کە بۆ توونسییەکان، فەلەستین لە هەر شتێکی دیکە لە مۆندیالی جیهانی گرینگایەتی هەیە.

ئەو کەناڵە وتیشی کە هەڵبژاردەی تۆپی پێ تونس ئەمڕۆ دەچێتە کێبڕکێی ئۆسترالیا بەڵام سەرەڕای ئەوە، لایەنگرانی ئەو یانەیە خەریکی بابەتێکی دیکەن.

هائارتس: دروشمی "فەلەستین ئەبێ ئازاد بکرێت" لە شەقامەکانی دۆحە

عوزی دان هەواڵنێری ڕۆژنامەی هائارتس لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەم ڕۆاژنە لە شەقامەکانی قەتەر ئێمە دروشمی فەلەستین ئەبێ ئازاد بکرێی دەبیسین و ئاڵاکانی فەلەستین دەبینین.

News Code 44261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha