AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٣٠ ٠٧:٥٨

کەنعانی هەواڵی دا؛

وەڵامی ئێران بە بڕیارنامەی شۆرای حوکام لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و فۆردۆ دەدرێتەوە

وەڵامی ئێران بە بڕیارنامەی شۆرای حوکام لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و فۆردۆ دەدرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئێران وتی: لە وەڵام بە هەوڵی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا لە پەسەند کردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران، لە یەکەم هەنگاو، چەند فەرمان بۆ جێ بەجێ کردن دراوەتە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: پێشکەش کردنی بڕیارنامە بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ئەتۆمی هەوڵی بوو کە بە ئامانجی سیاسی و بە مەبەستی بەرز کردنەوەی گوشارەکان لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران چووە ڕیزی بەرنامەکانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد؛ دەرکردنی ئەو بڕیارنامە لە حاڵێکدا ئەنجام درا کە ئێران ڕوونترین بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکیی لە چاو ڕێژەی دامەزراوە ژێر چاوەدێدییەکانی ئاژانس لە جیهان و زیاترین پسکنین و تاقی کردنەوەکانی هەبووە.

کەنعانی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتریش سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو هەوڵی ناژیرانە و ڕووخێنەرانەی لایەنی ڕۆژاوایی هۆشداریی دابوو، وتی بەداخەوە کەڵکوەرگرتن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی گەلانی سەربەخۆ بووەتە ڕەوتێک لە سیاسەتی دەرەوەی ڕۆژاواییەکان.

ناوبراو زیادی کرد: لە وەڵام بە هەوڵی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا بۆ پەسەند کردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران ، لە یەکەم هەنگاودا چەند هەوڵ خراوەتە بەرنامەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە و جێبەجێ کردنیشی لە دوێنێ یەکشەممەوە بە ئامادەبوونی چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ناوەندە پیتاندنییەکانی ئەحمەدی ڕەوشەن(نەتەنز) و دکتۆر عەلیموحەمەدی(فردۆ) دەستی پێکرد.

News ID 44198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha