دوایین ئاڵوگۆڕی پەیامی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا لە کەمتر لە 72 کاتژمێری ڕابردوو بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕی پەیاممان هەیە و دوایین ئاڵوگۆڕی پەیامنی ئێمە لە کەمتر لە 72 کاتژمێر بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت سەبارەت بە دوایین هەواڵەکان لە دانوستانەکانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئەمریکا فریوکارانە کردەوە دەنوێنێت. ئێمە بە شێوەی بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕی پەیاممان هەیە و دوایین ئاڵوگۆڕی پەیامنی ئێمە لە کەمتر لە 72 کاتژمێر بووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا لە ڕێگای هەندێک وەزیرانی دەرەوەوە پەیامی داوە و بۆ دانوستانەکان پەلەی هەیە، بەڵام ڕاب ماڵی فریوکارانە لە گفتوگۆی خۆیدا دەڵێت دانوستانەکان یەکامیەتی ئێمە نییە و ئاماژە دەکات بە جووڵەگەلێک کە دەیانەوێت نیسبەت بە شەقامەکان و نائارامییەکان لە ئێران هەیانبێت.

News Code 44144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha