AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٩ ١٠:١٦

لەلایەن کوردەکانی سووریاوە؛

ڕادەست کردنەوەی دەیان کەس لە بنەماڵەی داعش بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی

ڕادەست کردنەوەی دەیان کەس لە بنەماڵەی داعش بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی

ئیدارەی خۆسەری کوردی، دەیان ژن و منداڵی چەکدارەکانی داعشی بۆ وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئۆسترالیا گەڕاندووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەی بی سی، ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، لە ڕۆژانی دواییدا دەیان ژن و منداڵی سەر بە چەکدارانی داعش کە لە زیندانی ڕۆژ بوون، ڕادەستی وڵاتانی ڕۆژاوایی کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێککەوتن بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵەی چەکدارانی داعش دوای دیدارەکانی ئەم دواییەی دیپلۆماتەکانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی ئەنجام دراوە.

مێدیاکانی ئۆسترالیاش لە گەڕاندنەوەی 13 منداڵی ئۆسترالیایی لەگەڵ دایکەکانیان لە ڕۆژی ڕابردوو و گەشتیان بۆ ئەو وڵاتە لە ڕێگای عێراقەوە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوەی ڕزگاری منداڵان هێشتا زیاتر لە 11000 ژن و منداڵی هاووڵاتی وڵاتانی بیانی لە دوو کەمپی هەول و ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری هێزەکانی کوردی سووریادان.

News ID 43974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha