بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆبوونەوەی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەسەر داوای ئۆکراینا و بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ڕۆڵی درۆنە ئێرانییەکان لە شەڕ لە ئەو وڵاتە بەڕێوە چووبوو، ئەمیر سوعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەسەر بابەتی قەیران لە ئۆکراینا و هەوڵی هەندێک لە وڵاتەکان بۆ پێوەند دانی قەیرانی ئۆکراینا و بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی شرۆڤە کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بەردەوام لەسەر ئەو بابەتە جەختیمان کردووە کە هەموو ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ بەتواوەتی ڕێز لە ئاامنج و بنەماکان لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی لەوانە سەروەری، سەربەخۆیی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاک دابنێنن.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئیران وتیشی: ئێران بەردەوام وتوویە کە پاگەندە بێ بنەماکان سەبارەت بە گواستنەوەی درۆن بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا ڕەت دەکاتەوە.
هەروەها لە ئەوەی کە هەندێک وڵاتەکان لە قەیرانی ئۆکراینا بە ئامانجی سیاسی شوێنگیری دەکەن، نیگەرانی دەربڕی و زیادی کرد ئەو وڵاتانە بە خستنەڕێی بزووتنەوەیەکی دژە هەواڵگری و شەڕی ڕەوانی لە دژی ئێران هەوڵ دەدەن، بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش شرۆڤەیەکی ناڕاست بدەن و پێوەندی دروست بکەن لە نێوان پاگەندەی بێ بنەما و بڕیارنامەی 2231.
Your Comment