بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە ئەندامانی خولی نوێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام چوونە دیداری ئایەتوڵا خامنەیی.
لەو دیدارەدا ڕێبەری باڵای شۆ ڕش بە ئاماژە بەوەی کە مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکان پێگەیەکی بەرزی لە نیزام هەیە، وتیان: رۆڵی ڕاوێژکاری ئەم مەکۆیە جیدی و گرینگە.
وتیشیان: تا کاتێک کە گەل لەسەر ڕێگای نیزامی ئیسلامی و ئارمانج و بایەخە ئایینییەکان بێت، دوژمنی بەردەوامە و تەنیا ڕێگای ئەمەش خۆڕاگرییە.
رێبەری هەروەها بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، ئاژاوەگێڕییەکانی بە داڕێژانێکی ناشیانەی دوژمن لە بەرانبەر پێشکەوتنەکان و جووڵەی داهێنەرانە و گەورەی گەلی ئێران وەسف کرد.
جەختیشیان کرد: تا کاتێک کە گەلی ئێران لە سەر ڕێگای نیزامی ئیسلامی و بایەخە ئایینییەکان بێت، ئەم دوژمنییە درێژەی دەبێت و تەنیا ڕێگای چارەسەر کردنی خۆڕاگرییە و بەرپرسانی وڵاتیش دەبێ هۆشیار بن ئەم بابەتانە ئەوان لە بەرپرسیارێتی و ئەرکە سەرەکییەکانیان لە بواری ناوخۆیی و بیانی دوور نەکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە