بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەری سادق لێدوانی دا.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە سەرەتای قسەکانیدا لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەری سادق و هەفتەی یەکگرتوویی ئیسلامیی پیرۆزبایی کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئیمام خومەینی خاڵی دژایەتی لەسەر کاتی لەدایک بوونی پێغمەبەری کردە خاڵی یەکگرتوویی و پردێکی لە نێوان 12 و 17 ی ڕەبیعول ئەوەل چێ کرد کە هەفتەی یەکگرتوویی ناوی نرا.
کێشانی سنوورە دەریاییەکان لوبنان
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا سەبارەت بە کێشانی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل وتی: من ئەمڕۆ دەڵێم کە ئێمە لە کاتژمێرێکی هەستیارداین و کەسێک کە ئەبێ هەڵوێستی فەرمی لوبنان ڕابگەیێنێت میشێل عەون سەرۆک کۆمارە. ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمین و کاتێک کە شاندەکان چوونە ڕاسولناقورە و ڕێككەوتنەکەیان واژۆ کرد ئەو کاتەیە کە دەتوانین بڵێین کە ڕێککەوتن کراوە. ئێمە وەکوو بەرخۆدان چاوەڕوان دەبین.
Your Comment