ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بە کەم بوونەوەی نائارامی و ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە تاران و هەندێک ناوچەی دیکەی ئێران ، بە بیانووی مەرگی مەهسا ئەمینی، ئێستا لەوانەیە گرینگترین بابەت، لێکدانەوەی ڕیشەکان و هۆکارەکانی گۆڕینی ڕواڵەتی خێرای ئەو نائارامیانەیە؛ لە جۆرێک ناڕەزایەتی مەدەنی بۆ گرەوکێشی لە شەقامەکان و ئاژاوە.
ڕۆڵی هۆکارە بیانییەکان لە سەرهەڵدانی نائارامییەکانی ئەم دواییە و هەروەها ڕێکخستنی ئاژاوەکان، پرسی سەرەکی ئەو ڕاپۆرتەیە.
هەندێک کەس و لایەن هەوڵ دەدەن ڕۆڵی بیانییەکان و هۆکارە دەرەکییەکان لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران نکۆڵی بکەن و ڕۆڵی ڕیشە ناوخۆیی و خۆجەییەکان بەرچاو بکەنەوە.
لێرەدا بە بێ ئاماژە بە هۆکارە ڕوونەکانی دەستێوەردان و ڕۆڵی چالاکی دەوڵەتە بیانییەکان و گرووپە دژبەرەکان لە ناڕەزایەتییەکان و گۆڕینی بە شۆڕشی کوێر و هاندانیان بەرەو هەوڵی تیرۆریستی، تەنیا بە پشت بەستن بە هەندێک سەرچاوەی ئینگلیزی زمان نیشانی دەدەن هۆکاری بیانی و بەتایبەتی ئەمریکا بە چ شێوەیەک بۆ سەرهەڵدانی نائارامی و ئاژاوەکان لە ئێران و بەردەوام بوونی پلان دەڕێژن.
کتێبی ڕێنمایی ئێف دی دی بۆ بایدن
ناوەندی بیری ئەمریکی " ناوەندی بەرەڤانی لە دیمۆکراسییەکان" یان FDD کە ڕۆڵی گرینگی لە پێکهێنانی سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن هەمبەر ئێرانی هەیە لە 23 ی مەی 2022، واتا نزیک بە چوار مانگ پێش لە ئاژاوەکانی ئەم دواییە و لە کاتی نارەزایەتییەکان بە بەرز بوونەوەی نرخەکان لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی "نارەزایەتییەکان لە ئێران گەییشتووەتە لووتکە، دەوڵەتی بایدن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت" ئەوە بە دەوڵەتی و بەرپرسانی ئەمریکا دەڵیت ئەو جۆرە ناڕەزایەتیانە جیدی بگرن و پاڵپشتیان بکەن.
سەرەڕای ئەوەی کە بەڵگە و ئەزموونە مێژووییەکان نیشانی دەدات، دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو دوژمنی سەرەکی ئێران، لە دەیەکانی ڕابردوو و لانیکەم لە ساڵانی دوایی یەکێک لە پاڵپشتانی سەرەکی دروست بوونی نائارامی و توندوتیژی لە شەقامەکانی ئێران بووە، نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە پاگەندە دەکەن کە دەوڵەتی ئەمریکا تا ئێستا سەرەنجیان نەداوەتە نارەزایەتییەکان لە ئێران و هەمیشە سیاسەتی "دانبەخۆدانان" ی گرتووەتە پێش، و تەنانت لە نائارامییەکانی ساڵی 88 ناسراو بە بزووتنەوەی سەوزیش دەوڵەتی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە ناڕازیان لە ئێران سەرکەوتوو نەبوو.
ئەو ڕاپۆرتە لە درێژەدا بۆ بەرز کردنەوەی نائارامییە بەربڵاوەکان لە ئێران و بەشداری چالاکی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەلارێ بردنی بە قازانجی واشنتۆن، وێڕای جەخت لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی گەمارۆکان لە دژی ئێران لە بواری جیاواز، کۆمەڵێک ئامۆژگاری تایبەت پێشکەشی بایدن دەکات تا ئەو ناڕەزایەتانە وەکوو "کارتی گوشاری نوخۆیی لە دژی دەسەڵاتی ئێران" کاریگەر بن:
پاڵپشتی بەکۆمەڵ: نووسەران ئەوە بە دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێن کە پاڵپشتی لە نائارامییەکان لە ئێران نابێت دوا بخرێت، چونکوو ئەو بابەتە کاریگەری نەرێنی لەسەر خۆپیشاندەران دەکات و سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و وتەبێژەکانی دەوڵەت لە پەیامی ڕوون و قایم لە ناڕەزایەتییەکان پشتیوانی بکەن و بەرپرسانی ئەمریکا ئەبێ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەڵ خۆپیشاندەرە بەناوبانگەکان و کەسوکاری خۆپیشاندەران، ئەون ابخەنە بەرچاوەوە و پەیامەکانیان ئەبێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی بەربڵاو رەنگدانەوەی هەبێت.
خستبە بەردەستی ئینتێرنێتی سەتەلایتی و ستارلینک: بە پێی نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە، لە نەبوونی پارتە سیاسی و چاپەمەنی ئازاد، ئێستا ناڕازیان لە ڕێگای پلەتفۆرمی لەسەر بنەمای ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکدەخرێن، کەواتە زەروورییە کە خەڵکی ئێران ئینتێرنێتی ئازادیان لەبەردەست بێت.
کردنەوەی دۆسیەی مافی مرۆڤ: لە دیکەی ڕێکارەکانی پێشنیاری ئێف دی دی بە دەوڵەتی ئەمریکا، بەکارهێنانی نارەزایەتییەکان لە ئێران بۆ سەپاندنی گەمارۆی مافی مرۆڤی لە دژی بەرپرسانی ئەمنیەتی و سەربازی و دادوەری ئێرانە.
نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە، جارێکی دیکە لە 10 ی ڕەزبەر و لە ناو گەرماوگەرمی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، ڕاپۆرتێکی دیکەی بە مانشێتی " بایدن چلۆن دەتوانێت لە پاڵ خەڵکی ئێران بێت" لە ماڵپەڕی ئێف دی دی بڵاو کردەوە کە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە هەوڵەکانی ئێستای دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر نائارامییەکانی ئێران، دیسان ئامۆژگارییەکانی بە دەوڵەتی بایدن دووپات دەکەنەوە، لەوانە گەمارۆدانی وەزیری پێوەندییەکانی ئێرانە کە دەوڵەتی ئەمریکا 4 ڕۆژ دوای ئەوە واتا ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی ڕەزبەر جێبەجێی کرد.
چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی: ئێف دی دی حەزی دەوڵەتی بایدن بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەخاتە بەر رەخنەوە و پێشنیار دەدات کە لە ئەو ڕێککەوتنە بێتە دەرەوە.
کەچی هێشتا دەوڵەتی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی نیشانی نەداوە کە دەیەوێت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێتە دەرەوە بەڵام بە سەرهەڵدانی نائارامیەکان شێوەی قسە کردنی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە هەندێک جاردا سەبارەت بە ئەگەری بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی گۆڕیوە.
نائارامییەکان لە ئێران و سوپای ئۆنلاینی ئەمریکا
کیت کلارنبرگ ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵینەوەیی بریتانیایی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لەژێرناوی "کردنەوەی ڕەمزی شەڕی ئۆنلاینی پێنتاگۆن لە دژی ئێران" نووسی نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران لە دەرەوە هان دەدرێت و ئەندازیاری دەکرێت.
ڕاسپاردەیەک کە جێبەجێ کرا؟
بە پێی مێژوو و پێشینە و هەڵسوکەوتی سیاسی واشنتۆن هەمبەر وڵاتان و نەتەوە سەربەخۆکان، بۆ سەلماندنی دەستێوەردانی ئەمریکا و هۆکارە دەرەکییەکان لە نائارامییەکان لە ئێران، لەوانیە پێویست بە بەڵگەی ئاشکرا نەبێت. ئێستا کە نائارامییەکان لە شەقامەکان کەم بووەتەوە باشتر دەتوانرێت ناوەرۆکی دوو ڕاپۆرتێک لە سەرەوە هاتووە، هەڵبسەنگێندرێت کە چلۆن بە لێکدانەوەی فۆرم و ناوەرۆکی نائارامییەکانی ئەم دواییە دەتوانرێت دەستی دەزگا ئەمنیەتیەکانی ئەمریکا و گرووپە دژبەرەکان ببینرێت و ئەوەی کە جەخت لەسەر بوونی هۆکاری بیانی لە نائارامییەکانی ئەم دوایە نە بە هۆی " وەهمی پیلانگێڕی" ە و بەڵگەی دیکەش هەیە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە.
Your Comment