بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: یه‌كێتی ناتوانێت بچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه "ته‌زویری تیادا ده‌كرێت و سود له كۆتاكان ده‌بینرێت و لیستی ده‌نگده‌رانی پاك و بێگه‌رد نیه"، هێشتا یاریه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردوه 15 گۆڵیان لێكراوه.
ده‌شلێت، "هه‌ندێك كه‌س هه‌یه ته‌جروبه ناكات، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی به گوێی هه‌ندێك له كادیره‌كان و هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی ناكه‌ن ئه‌گینا ده‌مێكه پێكدادان ده‌بو".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، "درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر دیموكراسی له هه‌رێم، چونكه موقه‌ده‌س سیستمی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر سیستمی دیموكراسی له‌مپه‌ڕێك یان كۆسپێك له‌به‌رده‌می هه‌یه پێویسته ئه‌و كۆسپه لاببرێت ئه‌وه گرنگتره له‌وه‌ی ئه‌و كۆسپه‌ی ببێته هۆی له بهینچون، یه‌كێتی له‌سه‌ر سیستمی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كردستان و یاسا هه‌ڵبژاردن رازی نیه و له رابردودا زه‌ره‌ری لێكردوه، هه‌میشه پێیوابوه ئه‌م هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژاردنێكه به‌شێوه‌یه‌كی پاك و ته‌میز به‌ڕێوه‌ناچێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ ته‌زویر ده‌كات؟ له‌كاتێكدا ساڵانێكه ده‌وترێت پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ته‌زویر ده‌كه‌ن، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت، "من ناڵێم هیچ ته‌زویر ناكه‌ین، مه‌عقول نیه من پێموابێت ته‌نها له هه‌ولێر و دهۆك ته‌زویر ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌زویر تاوه‌كو ته‌زویر فه‌رقی هه‌یه، ته‌زویرێك هه‌یه كه به ناچاری ده‌كه‌یت چونكه له دژت ده‌كرێت، تهزویرێكیش هه‌یه كه سیستماتیك ده‌كرێت، ئێستا 85 هه‌زار ئێزدیمان هه‌یه له شه‌نگاله‌وه هاتون له كامپی ئاواره‌كان له دهۆك ده‌ژین، له ئێستاوه هه‌ویه‌یان بۆ دروستده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی رۆژئاوا و هێزی رۆژمان هه‌یه كه ده‌نگده‌ده‌ن كه 10 هه‌زار تا 15 هه‌زار كه‌سه، له‌ناوچه سنوریه‌كانیش به‌تایبه‌تی له چه‌لێ و شرنا‌خ خه‌ڵكێكی زۆر له عه‌شایه‌ری كوردی توركیا هه‌یه كه ده‌نگده‌ده‌ن، پێموایه ده‌بێت ئه‌مانه رێگریان لێبكرێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاكبكرێته‌وه".
Your Comment