مەرگی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە هێرش بۆ سەر بنکەی کۆمەڵە پشت ڕاست کرایەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کوژرانی هاووڵاتیەکی ئەو وڵاتە لە هێرشی ئێران بۆ سەر ناوەندەکانی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستانی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کوژرانی هاووڵاتیەکی ئەو وڵاتە لە هێرشی ئێران بۆ سەر ناوەندەکانی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستانی پشت ڕاست کردەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هاووڵاتیەکی ئەو وڵاتە لە هێرشی هێزی وشکایی سپا بۆ سەر ناوەندی گرووپە جودایی خوازەکان لە باکووری عێڕاق کوژراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە هەوڵە دژبەرانەکانی ئەو گرووپانە لە ناوخۆی ئێران، پاگەندەی کرد: ئێمە پێشێل کرانی سەروەری عێراق لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکەین.

News Code 43639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha