هەر چەشنە هەڕەشەیەک لە بنکەکانی ئەمریکاوە لە ئاسایش ئێران بکرێت وڵامی توند دەدەینەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران وتی:هەر چەشنە هەڕەشەیەک لە بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێیەوە لە ئاسایش ئێران بکرێت وڵامی توند دەدەینەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەبارەت بە پاگەندەی تێکشکاندنی درۆنێکی ئێرانی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان زیادی کرد: ئەگەر ئەمریکا تەقە لە فرۆکە بێ فڕۆکەکانی ئێران بکات ، ئێمە وڵامیان دەدینەوە.

جەختیشی کرد: زانیاری ورد و تەواومان لە سەر بنکەکانی حەریر، هەولێر و دهۆک هەیە و لەم قۆناغەدا ئێمە ئامانجمان جیایی خوازە تیرۆریستەکانە و کارمان بە ئەمریکا نییە و لە کانی خۆیدا وڵامی ئەو کارەیان دەدەینەوە.

وتیشی: ئەو کارە سەلماندی کە ئەمریکا پەیوەندی تەواوی لە گەڵ تیرۆریستە جیایی خوازەکانی دژبەری ئێران هەیە.

News Code 43638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha