AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٧ ١٥:٢٦

ناوەندێکی سووری هەواڵی دا؛

دەسپێکی قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

دەسپێکی قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا ڕایگەیاند کە تورکیا بە کوشتنی دوو سەرۆکی نووسینگەی ئاشتی و چاکسازی ئیدارەی خۆسەر، قۆناغێکی دیکەی لە ئۆپراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە دژی کوردەکای سووریای بە کوشتنی خەڵکی سڤیل دەست پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی سەربەخۆ بۆ چاوەدێری گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە، لە چڕ بوونەوەی بێ وێنەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە هەواڵی داوە.

ئەو ناوەندە بە وتنی ئەوەی کە لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە زەینەب سارۆخان و یەڵماز شرۆ، هاوسەرۆکی نووسینگەی ئاشتی و دادپەروەری گیانی خۆیان لەدەست داوە، لە دەسپێکی قۆناغێکی دیکە لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ ناسەقامگیر کردنی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

News ID 43629

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha