بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆیەکدا وتی کە بەغدا تا ئێستا میوانداری 5 خولی کۆبوونەوەی نێوان تاران و ڕیاز لە ئاستی هەواڵگری و ئەمنیەتی بووە و عێراق وەکوو لایەنی ناوبژیوان بۆ نزیک کردنی ڕوانگەکانی نێوان عەرەبستان و ئێران درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕەوتی ناوبژیوانی کردنی نێوان ئێران و عەرەبستان هێشتا درێژەی هەیە، زیادی کرد: تا ئێستا 5 خولی کۆبوونەوەی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا بەڕێوە چووە و هەوڵ دەدەین کۆبوونەوەگەلێک بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە بەڕێوە ببەین.
Your Comment