دۆسیەی مەهسا لە ڕێگای یاسایی و بە شێوەی فەرمی شوێنگیری دەکەم

لە درێژەی دیدار و سەرەخۆشیی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە بنەماڵەی مەهسا ئەمینی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ بنەماڵەکەی سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو ئەمینی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهبی لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەربڕینی هاودەردی و سەرەخۆشی بە بۆنەی ڕوودانی ئەو ڕووداوە تاڵە، هیوای دڵنوایی و سەبری بۆ بنەماڵەی ئەمینی خواست.

ناوبراو وێڕای جەخت لەسەر شوێنگریی ئەو ڕووداوە لە ڕێگای یاساییەوە وتی: ئەو ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنە لە ڕێگای یاسایی و بە شێوەی فەرمی شوێنگیری دەکەم.

News Code 43557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha