AP ١٤٠١ خەرمانان ١٨ ٢١:٢٢

خێرا تاوتوێ دەکرێت؛

دادستێنی کوردستان بریاری نوێ لە سەر ڕووداوەکەی مەریوان دەرکرد

دادستێنی کوردستان بریاری نوێ لە سەر ڕووداوەکەی مەریوان دەرکرد

سەرۆکی گشتی دادگای کوردستان فەرمانی دا بەزووترین کات و بێ کات بەفێرۆدان دۆسیەی کوژرانی خاتوونی مەریوانی تاوتوێ بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەتولئیسلام حسێنی سەرۆکی گشتیی دادگەی کوردستان فەرمانی دا دۆسیەی رووداوەکەی مەریوان و کوژرانی خاتوونێک بەپەلە پێوشوێنگیری بکرێت.

دوای ئەوەی خانمێکی خەڵکی شاری مەریوان لە ڕووداویکدا گیانی لە دەستدا و تۆمەتبارێک هاوپەیوەند بەم بابەتە دەستبەسەر کرا، فەرمان بە دادستێنی مەریوان دراوە کە بە پەلە دۆسیەکە لێکبداتەوە.

شیاوی ئاماژەیە پاش ئەوەی لاتێک هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتە سەر خانمێکی 36 ساڵان لە مەریوان کە خەڵکی گوندی چەشمیەر بوو، خانمەکە لە نهۆمی دووەمی خانووەکە خۆی فرێ دایە خوارەوە و دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سنە کۆچی دوایی کرد.

News ID 43449

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha