AP ١٤٠١ خەرمانان ١٥ ١٥:٠٧

گۆڤارێکی عەرەبی دەڵێت:

هاوکاری نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق زیادی کردووە

هاوکاری نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق زیادی کردووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سیریان ئابزرور و عەنب بەلەدی، هاوکات لەگەڵ هەندێک گۆرانکاری لەوانی چڕ بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکان و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن، هاوئاهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی ناوەندی زیاد بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری عنب بەلەدی کە خۆی لایەنێکی سەربەخۆ ناساندووە و گۆڕانکارییەکانی سووریا شوێنگیری دەکات، لە دیداری بەرپرسانی کورد لەگەڵ فەرمانداری نوێی حکومەتی ناوەندی لە حەسەکە هەواڵی داوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە پرسی ئەمنیەتی و خوێندن لە ئەو دیدارە تاوتوێ کراوە.

سیریان ئابزرور وێڕای پشت ڕاست کردنەوە ئەو دیدارە یەکێک لە بابەتەکان کە هاتووەتە ئاراوە ڕیکخستنی دۆخی خوێندن پێش لە چوون بۆ زانکۆ و کەم کردنەوەی کێشەکانی خوێندن لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بووە.

News ID 43414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha