AP ١٤٠١ خەرمانان ١٢ ١٧:٥٥

تەقینەوەی بۆمب لە سلێمانی برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمب لە سلێمانی برینداری لێکەوتەوە

وتەبێژی بەرەی تورکمانی ئاشكرای کرد، ئەمڕۆ بەبۆمبێکی لكێندراو به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ كادرێكیان له‌گەڕەکی شێخانى سلێمانى برینداربوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لەلێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ شارپرێس، محەمەد سەنعان وتەبێژی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لەشاری سلیمانی بەهۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى لكێندراو به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ كادرێكیان به‌ناوى " نەجمەدین وەلی" برینداربوەو ئێستا لەنەخۆشخانەی شارە لەشاری سلێمانی".

وتەبێژی بەرەی تورکمانی ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس داوایکرد، حکومەتی هەرێم‌و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت، پارێزگاری لەبنکەو بارەگاو کادرەکانیان بکەن‌و ژیان‌و گیانیان پارێزراوبێت.

وتەبێژەکەی بەرەی تورکمانی ئه‌وه‌شى وت:"لەماوەی ڕابردودا لەچەند شارو شارۆچکەیه‌كى تر بەنمونە کفری‌و دهۆک هێرشی هاوشێوەی کراوەتەسەر بارەگاکانیان‌و قوربانییان هەبوە".

News ID 43371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha