بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، سەرچاوە خۆجەییەکان لە تەقەی سەربازانی بەرخۆدانی فەلەستین بەرەو پادگانێکی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی جرزیم لە نابلۆس هەواڵیان دا.
هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجانی فەلەستینی وێستگەی پشکنینی ئەلجلمە لە باکووری جنینیان لە بۆمبی دەستکرد کردە ئامانج.
سەرچاوە فەلەستینییەکان هەروەها لە پێکدادانی فەلەستینییەکان لەگەڵ داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە کەمپی عایدە هەڵکەوتە لە باکووری بەیت لەحم هەواڵیان دا.
لە پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لە نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان گەنجێک لە ئەلخەلیلی کوژرا و دەیان فەلەستینی دیکە بریندار بوون.
ئەو پێکدادانە دوای هێرشی ئیسرائیلییەکان بە خۆپیشاندانی هەفتانەی فەلەستینییەکان لە دژی شارۆچکەسازی، ڕووخاندن و دەست بە سەردا گرتنی زەوییەکان رووی دا.
Your Comment