AP ١٤٠١ خەرمانان ٩ ١٣:٣٢

به‌گوێره‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك؛

مەترسییەکی گەورە لە سەر کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت

مەترسییەکی گەورە لە سەر کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت

به‌گوێره‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ئاشكراكراوه‌، تا ساڵى 2027 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی کوردستان بۆ نیوه‌ که‌م دەکات‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسى ڕۆیته‌رز وته‌ى دیپلۆماتکاران‌و بەرپرسان‌و پسپۆڕانی بوارى وزەى وه‌رگرتوه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، دابەزینی بەرچاوی داهاتی نەوت، کە هێڵی ژیانە بۆ حکومەتی هەرێم، نەهامەتییە ئابورییەکانی هەرێمەکە زیاتر دەکات کە لەئێستاوە لەچوارچێوەی عێراقێکی ناجێگیردا لەڕوی داراییەوە لەکۆششدایە.

ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ى به‌بەڵگەنامە كردوه‌و ده‌ڵێت، بەرهەمی نەوتی هەرێم دەتوانێت لەماوەی پێنج ساڵدا تا بڕی 580 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بەرزبێتەوە بەپێی ئەوەی ئەگەر وەبەرهێنان بەتەواوەتی باشتربكرێت، بەمەش 530 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بۆ هەناردەكردن بەردەستدەبێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، کەمبونەوەی بیره‌ کۆنەکانی نەوتى هه‌رێم بەبێ وەبەرهێنانی نوێ، ڕەنگە تەنها 240 هەزار بەرمیل نه‌وت لەڕۆژێکدا بدات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌ترسى زانراوه‌ بۆسه‌ر كه‌رتى نه‌وت.

كاروان گەزنەیی ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌، دۆخەکەى زۆر به‌مەترسیدار ناوبردوه‌و وتویه‌تى:"پێویستە نیگەران بین لەوبارەیەوە، بەڵام ئەوە گرفتێکی ڕاستەقینە نابێت ئەگەر کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق یەکلایی بکەینەوە، ئەوکاتە کوردستان دەتوانێت پەرە به‌و كه‌رته‌ بدات‌و بەرهەمیش زیادبکات، چونكه‌ بیرێكى زۆرمان هه‌یه‌و کۆگایەکی باشى نه‌وتمان هه‌یه‌ له‌ژێر زه‌ویدا".

ڕۆیته‌رز باسى له‌وه‌كردوه‌، هه‌وڵیداوه‌ وته‌ى به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت، بەڵام وه‌كو ئاماژه‌ى پێكردوه‌ وەڵامی پرسیارەکانیان نەداوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و به‌رپرسانى دیكه‌ى، باری دارایی حکومەتی هەرێم ئەمساڵ به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو باشتر بوە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەڵام وه‌كو ڕۆیته‌رز باسیكردوه‌، دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنان دەبێتە هۆی زیادبونی ئاستەنگە داراییەکان بۆ حكومه‌تى هه‌رێم.

به‌وته‌ى سەرچاوەیەک لەحکومەتی ھەرێم، هۆکاری دابەزینی بەرهەمی ئێستای نەوت دەگەڕێتەوە بۆ نەتوانینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هێنانی وەبەرهێنانی زیاتر بۆ زاڵبون بەسەر دابەزینی سروشتی کە ساڵانە لە 15% بۆ 20% لەبەرهەمهێنان بۆ هەر بیرە نەوتێک دادەبەزێت.

هه‌روه‌ك ئه‌و بیرانه‌ش ئاشكراكراون كه‌ به‌رهه‌میان داده‌به‌زێت، ئه‌وانیش (تاوكێ، خورمەڵه‌و تەقتەق)ه‌، ئەگەری دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم وایکردوە حکومەت کە گرنگە بەرهەمهێنانی غاز بەرزبکاتەوە، بەڵام بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە پڕۆژەیەک بۆ فراوانکردنی یەکێک لەگەورەترین کێڵگەکانی عێراق ڕاگیراوە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، بەرزبونەوەی ئاستی ئاو لەچەند کێڵگەیەکدا، لەنێویاندا تەقتەق، دەستڕاگەیشتنی بەنەوتەکە قورسترکردوە، بەپێی وتەی بەرپرسێکی حکومی‌و پسپۆڕانی وزە؛ کەمبونەوەی بیرەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی خراپ‌و سەختی جیۆلۆجیای ناوچەکە.

شارەزایانی وزەو سەرچاوە پیشەسازییەکان دەڵێن، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر دەتوانێت هەرێم لەهەڵخلیسکان بەرەو مایەپوچی ڕزگاربکات، بەڵام کەشی سەختی وەبەرهێنان دەبێتە ڕێگر.

ژێدە : شارپرێس

News ID 43335

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha