AP ١٤٠١ خەرمانان ٨ ١١:١٠

گۆڕانکارییەکانی عێراق؛

ژمارەی کوژراوان بۆ 30 کەس بەرز بووەوە/زەنگی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لێدرا

ژمارەی کوژراوان بۆ 30 کەس بەرز بووەوە/زەنگی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لێدرا

دوایین هەواڵەکان لە عێراقەوە باس لە ئەوە دەکات کە ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی نائارامییەکان لە ئەو وڵاتە بۆ 30 کەس بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرە لە عێڕاق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بیستنی دەنگی تەقە لە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا هەواڵی دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کاتژمێرێک پێش ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ لە بیسترانی دەنگی زەنگی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەواڵیان دابوو.

ئەو سەرچاوەگەلە هەروەها لە چالاک بوونەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی سیرام لە باڵوێزخانەی ئەمریکا هەواڵیان دا.

ئەلجەزیرە هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا کە دانوستانەکان لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە ئاژاوەکان لە ناوچەی سەوز درێژەی هەیە.

News ID 43318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha