AP ١٤٠١ خەرمانان ٥ ١٢:١٣

سەرچاوە ئەمنییەکان هەواڵیان دا؛

دەستگیر کردنی تیرۆریستی مەترسیداری داعشی لە ڕەمادی

دەستگیر کردنی تیرۆریستی مەترسیداری داعشی لە ڕەمادی

سەرچاوە عێراقییەکان لە دەستگیر کرانی تیرۆریستێکی مەترسیداری داعشی لە داوێکی ئەمنیەتی لە باکووری ئەلڕەمادی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کرانی ئەندامێکی بەناوبانگی داعش لە باکووری شاری ڕەمادی هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە دروست کردنی داوێک لە ناوچەی ئەلجرایرایشی لە باکووری ئەلڕەمادی، توانیان تیرۆریستێکی داعشی دەستگیر بکەن. ناوبراو لە کاتی دەستگیر کرانیدا لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەری سووڕمابوو و نەیتوانی کاردانەوەیەک نیشان بدات.

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە ئەو بارەوە وتی: کەسە دەستگیرکراوەکە یەکێک لە گرینگترین سەرکردەکانی داعش دێتە ئەژمار کە لە دژی ناوبراو چەندین جار سکاڵا تۆمار کراوە و سزای زۆریشی بەسەردا سەپاوە.

News ID 43273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha