بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کرانی ئەندامێکی بەناوبانگی داعش لە باکووری شاری ڕەمادی هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە دروست کردنی داوێک لە ناوچەی ئەلجرایرایشی لە باکووری ئەلڕەمادی، توانیان تیرۆریستێکی داعشی دەستگیر بکەن. ناوبراو لە کاتی دەستگیر کرانیدا لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەری سووڕمابوو و نەیتوانی کاردانەوەیەک نیشان بدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە ئەو بارەوە وتی: کەسە دەستگیرکراوەکە یەکێک لە گرینگترین سەرکردەکانی داعش دێتە ئەژمار کە لە دژی ناوبراو چەندین جار سکاڵا تۆمار کراوە و سزای زۆریشی بەسەردا سەپاوە.
بۆچوونی ئێوە