AP ١٤٠١ خەرمانان ٢ ١٨:١٧

ئەردۆغان:

دەمانەوێت قایشێکی ئاشتی لە دەوروبەری تورکیا گرێ بدەین

دەمانەوێت قایشێکی ئاشتی لە دەوروبەری تورکیا گرێ بدەین

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە وڵاتەکەی بە ئۆپراسیۆن لە خاکی وڵاتانی دراوسێ بەدوای پێکهێنانی قایشێکی ئاشتی لە ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاگەندەی کرد کە وڵاتاکەی هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ هیچ ڕەگەز و ئایینێکدا نییە و ئامانج لە ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری لە خاکی وڵاتانی دراوسێ پێکهێنانی قایشێکی ئاشتی لە ناوچەکە وەسف کرد.

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمێکدا بە وتنی ئەوەی کە تورکیا خاوەن شوێنگەی ستراتیژیکی تایبەت لە سێ ڕێیانی سێ کیشوەر(قارە) هەڵکەوتووە، وتی کە لە ئاسیاوە تا ئەفریقا و لە قەفقازەوە تا ئەورووپا هەر ئاڵۆزییەک بێت ەئاراوە ڕاستەوخۆ لەسەر دۆخی تورکیا کاریگەری دەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانیان لە سووریا و عێراق وتی: ئێمە توندترین گورزمان لە گرووپە تیرۆریستییەکان داوە بەڵام لەگەڵ هیچ کەس و هیچ وڵاتێک دوژمنایەتیمان نییە.

News ID 43244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha