بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە خۆجەییەکان لە هەرێمی کوردستان لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی کوێستانی برزوت لە پارێزگای سلێمانی هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئەمنییەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا گوندی قامیش لە ناوچەی کوێستانی برزوت لە پارێزگای سلێمانیەی کردە ئامانج.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای تورکیا ئەو هێرشەی بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە ئەنجام داوە.
ئەو هێرشە هەرچەندە خەساری گیانی و دارایی نەبووە بەڵام بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی توندی دانیشتووانی گوندی قامیش.
Your Comment