بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کۆمەڵە شێعرە لە 82 لاپەڕە لەلایەن "بڵاوگەی دیپاچە" وە بڵاو کراوەتەوە.
دکتۆر جەلیل ئاهەنگەرنەژاد شاعێر و ڕۆژنامەڤانی ناسراوی کرماشانییە کە بەرپرسایەتی هەفتەنامەی "دەنگی ئازادی" شی لە ئەستۆیە.
ئەو شاعێرە ناسراوە کوردە لە ماوەی ساڵانی دواییدا چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری لە بواری شێعر و وێژەی کورد و فارسی لەوانە، " ڕیەگەی کاوە"، "نەرمەواران"، "تەم"، "ڕووژ" ، "پێداچوونەوە و توێژینەوەی حەماسەی کوردی"، "تامی ڕۆژانێک کە نەهاتوون" و "خەوەکانی خانەقین" ی بڵاو کردووەتەوە. ئاهەنگەرنەژاد هەروەها خاوەنایەتی و بەرپرسیارێتی هەفتەنامەی " صدای (دەنگی) ئازادی" یشی لە کرماشان هەیە.
Your Comment