مووشەک هاویشتنی بەرخۆدان بەردەوامە/ تەقاندنی 700 مووشەک بەرەو غەززە

سێهەمین رۆژی هێرشی رژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بە هێرشی مووشەکی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ قودسی داگیرکراو و ئەنقەب و شارۆچکە زایۆن نشینەکانی دەڤەری غەززە دەستیپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رژێمی زایۆنی رۆژی هەینی هێرشێکی نوێ بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد کە تێدا ژمارەیەک فەلەستینی و لەوانە فەرماندەکانی سرایا قودس شەهید کران.

بەردەوامیی هێرشە دڕندانەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

کەناڵی جەزیرە لە وێرانی 9 بینای نیشتەجێ بوون و خەسار کەوتن لە 1500 خانوو لە هێرش بۆ سەر غەززە هەواڵی دا.

هەروەها ئەمرۆ ڕژێمی زایۆنی رهژهەڵاتی غەززەی تۆپباران کرد.

تەقاندنی زیاتر لە 700 مووشەک لە غەززەوە

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی لە تەقاندنی زیاتر لە 700 مووشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیر کراوەکان هەواڵی داوە.

بەردەوامیی هێرشی مووشەکی بەرخۆدان

هێرشی مووشەکی بەرخۆدان بۆ شارۆچکەکانی مەفیکیم، زیکیم و کرمیا و ناوچەی سەناعەیی لە عەسقەلان بەردەوامە.

همچنین این منابع از فرار نظامیان و شهرک نشینان صهیونیست به دنبال حملات موشکی مقاومت به قدس خبر دادند.

News Code 43089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha