بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تۆپبارانی ناوچەیەکی سنووری زاخۆ رایگەیاند، بە تووندی سەرکۆنەی دەکات و "هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێت."
مەسرور بارزانى رایگەیاند، تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم.
ئاماژەى بەوەشکردوە،هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە ، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت. دەشڵێت"ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان".
سەرۆکى حکومەتى هەرێم باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.
Your Comment