AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ٠٩:٢١

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەواڵی دا؛

بەتاڵان بردنی ماڵ و دارایی کورد لە عەفرین درێژەی هەیە

بەتاڵان بردنی ماڵ و دارایی کورد لە عەفرین درێژەی هەیە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، نزیک بە چوار ساڵ دوای داگیرکردنی شاری کوردنشینی عەفرین لەلایەن تورکیاوە، بەتاڵان بردنی ماڵ و باخە زەیتوونەکانیان لەلایەن تیرۆریستەکانی تورکیاوە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا لە درێژەی داگیر کردنی ماڵ و باخەکانی کوردەکانی سووریا لە ناوچە جیاجیاکانی عەفرین لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستەکان ماڵی کوردەکان داگیر دەکەن و دەیدەنە بنەماڵەی هاوبیرەکانی خۆیان یان ئەو عەرەبانەوە کە لە گواستراونەتەوە بۆ عەفرین.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوە کە فیرقەکانی سەر بە تیرۆریستەکان بە ناوەکانی سوڵتان موراد، بەرەی شامیە و لەشکری حەمزە زیاترین ئاستی بەتاڵن برد و دزینی باخ و ماڵە کوردەکانیان ئەنجام داوە.

زۆربەی هەوڵە دژە کوردەکانیش لە عەفرین، لە ناوچەکانی شەراوا، جندرۆس و مەحموودیە ڕاپۆرت کراوە.

News ID 42738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha