AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٧ ١٨:٠٤

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند؛

کردنەوەی 4 بازگەی چاوەدێری سەربازی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە سنووری ئێران

کردنەوەی 4  بازگەی چاوەدێری سەربازی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە سنووری ئێران

هێزەکانی سنوورەوانی عێراق بۆ یەکەم جار لە زیاتر لە سی ساڵی ڕابردوو، 4 بازگەی چاوەدێری سەربازی نوێی لە درێژایی 240 کیلۆمەتر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تا میرکە سوور لە سنووری خۆی لەگەڵ ئێران چێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هێزەکانی سنوورەوانی عێراق بۆ یەکەم جار لە سی ساڵی ڕابردوو، چوار وێستگەی سەربازی نوێی لە درێژایی 240 کیلۆمەتر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تا میرکەسووری لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێرانی کردووەتەوە.

لە هەمان حاڵدا سەرهەنگ کاروانی خۆشناو، فەرماندەی تیپی دووهەمی سنوورەوانی عێراق، بە ئاماژە بە ئەوەی کە کێو کودو لە 31 ساڵی ڕابردوو هیزی سەربازی تێدا نەبووە، وتی: لە سێ ڕۆژدا ئەو وێستگە سنوورەوانیانەی کردووەتەوە.

فرات نیوز ڕاپۆرتی دا: کێوی کودو لە دەروازەی سنووری عێراق و ئێران لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بە بەرزایی 2 هەزار مەتر لە ئاستی دەریا هەڵکەوتووە.

News ID 42714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha