بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە میدیاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە کە مەسعود بارزانى ڤیتۆی لەسەر نوری مالیکى سەرۆکى دەوڵەتى یاسا هەیەو ئامادە نییە رەزامەندی لەسەر کاندیدبوونى بدات.
لەوبارەیەوە بارەگای بارزانى رایگەیاندوە"لە لە ژمارەیەك دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە".
بارەگای بارزانى دەڵێت" ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە. لەگەڵئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نیە، بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت".
Your Comment