AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١ ٠٨:٣٥

وتەبێژی جۆزێف بورل ڕایگەیاند؛

دانوستانەکانی ڤیەنا زۆر نزیک لە ڕێککەوتن بووەتەوە

دانوستانەکانی ڤیەنا زۆر نزیک لە ڕێککەوتن بووەتەوە

وتەبێژی جۆزێف بورل بە بێ ئاماژە بە بێ بەڵێنییەکانی بروکسل بەرانبەر بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە تایبەتی دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو ڕێککەوتنە، وتی: گەییشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە دانوستانەکانی ڤیەنا زۆر نزیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیتر ستانۆ، وتەبێژی باڵای کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە هەواڵنێرێک هاوپەیوەند بە کاردانەوەی ئەو یەکێتییە بە ڕێکخستنی دووهەم تاڤگەی سانتریفیوژی بەرەی شەشەمی ئێران بە بێ ئاماژە بە بێ بەڵینییەکانی بروکسل هەمبەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەتایبەتی دوای چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بە هێنانە ئارای پاگەندەیەکی بێ بنەما وتی کە ئەنجامی هەوڵی پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن تارانەوە بووەتە هۆی نیگەرانی ئێمە.

ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ دژە ئێرانییەکانیش وتی: هەر ئەو جۆرە کە دەزانن، دانوستانەکان لە ڤیەنا بۆ چەند هەفتەی بەردەوام درێژەی هەبووە و ئێمە زۆر نزیک لە ڕێککەوتنی کۆتایین کە هیوادارین ببێتە هۆی گەڕانەوەی تەواو و مسۆگەر کردنی بەڕێوەچوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ئەو بەرپرسە ئەورووپییە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێمە هێشتا نەگەییشتووینەتە خاڵی کۆتایی، زیادی کرد: هێشتا کات بۆ دوایین هەوڵەکان هەیە. بەڵام تا کاتێک کە هەموو شتێک ڕێککەوتنی لەسەر نەکرێت، نیگەرانییەکانی ئێمە هەر هەن. کەواتە، هەر بە ئەو بۆنەوەیە کە ئێمە لە ڕێغای نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا و گرووپەکەیەوە لە هەوڵداین تا دانوستانەکانی ڤیەنا بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێبێت، چونکوو ئەوە تەنیا ڕێگا بۆ نەهێنشتی نیگەرانییەکانە.

News ID 42494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha