ئێران وەڵامی قورس بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەداتەوە

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیس وتی: وەڵام قایم ئێران لەسەر سیاسەتەکانی وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکان کاریگەری کردووە و ئەگەر پێویست بێت قایم تریش هەوڵ دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،محەمەد ڕەزا میرتاجەدینی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیس، لە پێوەندی لەگەڵ کاردانەوەی دەزگای دیپلۆماسی و ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئیران بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی دەرکردنی بڕیارنامەیەکی دیکە لەلایەن شۆرای حوکامەوە لە دژی ئێران، وتی: لە وەڵامی ئەو بڕیارنامەی ئەبێ هەوڵی کردەیی و جیدی بدەین کە ئاڵبەت بەشێکیشی کردەیی بووەتەوە. یەکێک لە ئەو هەوڵانە کەم کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانس بوو کە کوژاندنەوەی کامێرا چاوەدێرییەکان بوو.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە ڕوو دەدات ئەنجامی هەوڵەکانی وڵاتانی بەرانبەرە و ئەگەر ئەوان هەڵسوکەتی ئەرێنی بنوێنن، بەدڵنیاییەوە ئێرانیش هەنگاوی ئەرێنی دەنێت.

میرتاجەدینی سەبارەت بە کاریگەری وەڵامی ئێران لەسەر سیاسەتەکانی وڵاتانی بەشداری لە دانوستانەکان وتی: یەکەم کاریگەری ئەوە بووە کە گرۆسی داوای کردووە کە سەردانی ئیران بکات. ئەگەر پێویست بێت ئیران قایمتر لە کوژاندنەوەی کامێراکانیش هەڵوێست دەنوێنێت.

News Code 42395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha