بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی: ئەگەر دەوڵەتی لوبنان پێشێل کرانی دەریایی لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕابگەیێنێت، ئەوا حزبوڵڵا ئامادەی هەر جۆرە هەوڵێک لە دژی هەلمەتی هەڵکۆڵینی گاز لە ناوچە دەریاییە کێشە لەسەرەکانە.
ناوبراو جەختی کرد:کاتێک کە دەولەتی لوبنان بڵێت ئیسرائیل دەستدرێژی بۆ ئاو و نەوتی ئێمە دەکات، ئێمە ئامادەین لە ڕێگای گونجاوەوە ڕێگری لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر نەوت و گازی لوبنان بکەین.
نەعیم قاسم ڕایگەیاند: ئەو بابەتە ئێستا پێویستی بە بڕیاری یەکلایی دەوڵەتی لوبنان هەیە، ئەوەی کە ئایا پاپۆڕەکانی ئیسرائیل لە ناوچە کێشەلەسەرەکان چالاکی دەکەن یان نا، یان ئەوەی کە دەوڵەت سەبارەت بە سنوور و هێڵی دانوستان بڕیاری داوە یان نا.
بۆچوونی ئێوە