بەیاننامەی هاریکاری کەنداوی فارس کاردانەوە بە جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس وتی: دەرکردنی ئاوەها بەیاننامەیەکی دووپاتە بە ئامانجی پووچەڵ کردنەوەی جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتە بێ لایەنەکان لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی 152 ی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، دەرکردنی ئاوەها بەیاننامەیەکی دووپاتە و ڕووخێنەری نیشانەی ڕوانگەی سەرتاسەر هەڵە و سەرلێشێواوی ستراتیژی هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە هەمبەر ئێران وەسف کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: دەرکردنی ئاوەها بەیاننامەگەلێکی دووپاتە پێچەوانەی بنەماکانی نیازپاکی دراوسێیەتییە و ئەنجامێکی جگە لە دروست کردنی قەیرانی ناوچەیی نەبووە و وادیارە بە ئامانجی پووچەڵ کردنەوەی ئەنجامی جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی ئەنجام دەدرێت.

News Code 42246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha