بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، ساڵح فەقێ ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نیشتمانی دژی هەناردە کردنی ڕاستەوخۆی نەوت و گازی هەرێمە، چونکوو پێی وایە کە هاوکاری ئابووری و دارایی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سوودی ئەوانە و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش مسۆگەر دەکات.
فەقێ زیادی کرد: زیاترین پاشکەوتی گازی هەرێم لە سلێمانی گەرمیانە و هەر بۆیە یەکێتی دژی بەفیڕۆ چوونی گازە، بە ئەو جۆرەی کە پێشتر لە چوارچێوەی واژۆی ڕێککەوتنە نەوتییەکان لەلایەن حکومەتی پێشووی هەرێمەوە، ئەنجام درابوو.
Your Comment