بە پێی هەواڵی مێهر، لیژنەیەکی پهرلهمانى عێراق هۆشداریی لەمەترسییەکانی درووستکردنی بەنداوی نوێ لەهەرێمی کوردستان دهدات، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئەوکارە کێشەکانی نێوان هەرێمو بەغدا قوڵتر دەکاتهوه، جگەلەوەی ئەوکارە بەتەنها لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵکوو دەبێت بەغداو هەرێم بەیەکەوە بڕیاری لێبدەن.
بهرپرسێكى دیكهى شیعهكانیش دهڵێت:"ههرێم دهیهوێت باشوورو ناوهڕاستى عێراق تینوو بكات".
محەمەد بەلداوی ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژییو خزمەتگوزارییە فیدراڵییەکان لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وەزارەتێکی فیدراڵییو سیادییەو مامەڵە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێدا دەکات، هەربۆیە هەموو چالاکییەکانی دروستکردنی بەنداو، دەریاچەو پڕۆژە گرنگەکانی ئاودێریی لەسەرتاسەری عێراق دەبێت لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانو حکومەتی ناوەندییەوە ڕێکبخرێنو بڕیاریان لێبدرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک نابێت بڕیار لەدرووستکردنی بەنداوی نوێ لەهەرێمی کوردستان بدرێت بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.
بەلداوی هەروەک وتویەتی:"پرۆسەی ڕێکخستنی سەرچاوە ئاوییەکانو سامانە سروشتییەکان پرسێکی فیدراڵییەو حکومەتی ناوەندیی بەپێی ئەوەی کە بەبەرژەوەندی گشتیی دەزانێت بڕیاری لێدەدات.
جەختیشیکردۆتەوە، هەرێم مافی ئەوەی نییە لەسەر حیسابی پارێزگاکانی تر، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی مامەڵە بەدۆسیەی ئاوەوە بکات.
لەماوەی ڕابردووشدا، عەلی حوسێن سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری ڕایگەیاندبوو، "ئامانجی سەرەكی هەرێمی كوردستان لەدرووستكردنی بەنداوی نوێ لەسێ پارێزگاكەی هەرێم بۆ ئەوەیە پێگەیەكی سیاسییو ئابووریی چارەنووسسازو یەکلاکەرەوەی لەسەر سیاسەتی عێراق هەبێتو باشوورو ناوەڕاستی عێراقیش تینوو بکات
Your Comment