خانمە وەرزشوانی کوردستانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیوی بردەوە

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: کەژان ڕوستەمی خاتوونی شیاوی ڕشتەی ڕاکردنی کوردستانی توانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیو بباتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: کەژان ڕوستەمی وەرزشوانی بواری ڕاکردن و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕاکردن لە یەکەم ڕۆژی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکردنی ئازەربایجان، لە مادەی 400 مەتردا بووە یەکەم و میدالیای زێڕی لە مل کرد.

ناوبراو لە ڕۆژی دووهەم و کۆتایی کێبڕکێیەکانیش دووهەمین میدالیای زێڕیشی بردەوە.

جۆلایی زیادی کرد: کەژان ڕوستەمی هەروەها توانی لە ڕۆژی دووهەم و کۆتاییدا لە بەشی مادەی 200 مەتردا بە تۆماری کاتی 25.06 چرکە پلەی دووهەم وەدەست بهێنێت و میدالیای زیو بباتەوە.

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوان وتیشی: وەرزشوانانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمان بە گشتی توانیان 7 میدالیای ڕەنگاوڕەنگ لە ئەو کێبڕکێیانە ببەنەوە.

News Code 42175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =