AP ١٤٠١ جۆزەردان ٤ ١١:١١

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:

یاسای بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند بکرێت

 یاسای بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند بکرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: پەسەند کردنی یاسای بەتاوان ناسینی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ سەقامگیری وڵات زەروورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، حاکم زالمی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەییەکی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی سەرکۆنە کرد. ناوبراو وتی: پەسەند کردن و جێبەجێ کردنی یاسای قەدەغە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ بۆ سەقامگیری وڵات زەروورییە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە خێرا یاسای بەتاوان ناسینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئسیرائیل پەسەند بکرێت. ناوبراو داوای لە کومیتەی مافی پەرلەمانی کرد تا هەوڵەکان بۆ پێکهێنان و تەواو کردنی ئەو یاسایە خێرا بکرێتەوە.

پێشتر بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا لە قەدەغە کردنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئسیرائیل پێشوازی کردبوو و داوای لە پەرلەمانی هەموو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان کردبوو کە هەنگاوی هاوشێوەی هەنگاوی عێراق هەڵبگرن و بۆ قەدەغە کردنی هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل یاسا پەسەند بکەن.

News ID 42139

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha