AP ١٤٠١ گوڵان ٣١ ١١:٠٨

دوای کورد سەرەی تورکەکانە؛

دەستبەسەر کردنی بەرپرس و ئەندامانى ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەستیپێکردووە

دەستبەسەر کردنی بەرپرس و ئەندامانى ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەستیپێکردووە

بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆی تورکیا هەڵمەتى دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى جەهەپە لەتورکیا دەستیپێکردو ئەمرۆش ژمارەیەک ئەندام و بەرپرسی دیکەی ئەو پارتە دەستگیرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆ ماوەیەکە هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى پارتی گەلی کۆماری-جەهەپەیان دەستپێکردوە.

رۆژی هەینى پۆلیسى تورکیا بەدەیان بەرپرس و فەرمانبەریان دەستگیرکردوە کە لەناویاندا بەرپرس و ئەندامى جەهەپەی تێدایە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پۆلیس 10 بەرپرسی باڵا و فەرمانبەری شارەوانی ناوچەی ماڵتەپەی ئیستەنبوڵی جەهەپە دەستگیرکراوە.

لەچەند رۆژى رابردووشدا لە پێنج پارێزگای تورکیادا ئۆپەراسیۆنێک لە دژی شارەوانی ناوچەی کایدکۆی ئیستەنبووڵی جەهەپە بەڕێوەچوو ژمارەیەک بەرپرسى دیکەى جەهەپە دەستگیرکران.

بڕیارە لەماوەیەکى نزیکدا جەهەپە بە بەشدارى کەمال کڵچدار ئۆغلو سەرۆکى پارتەکە خۆپیشاندانێکى فراوان لەدژی هەڵمەتی دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى ئەو پارتە بەڕێوە بچێت.

News ID 42085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha