فڕۆکەی سیمورغ بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری ڕوونوێنی کرا

فڕۆکەی سیمورغ بەرهەم‌هێنراوی پسپۆڕانی ڕێکخراوەی پیشە ئاسمانییەکانی وەزارەتی بەرگری بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری لە ئەسفەهان ڕوونوێنی کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ محەمەدڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم فڕۆکەیە، وتی: بڕیاری بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیەمان پێشتر بە خەڵکی ئێران دابوو و هیوادارین لە ساڵی "بەرهەمهێنان، زانست بنەما، پیشە ساز" بینەری دەستکەوتی زیاتری بوارەکانی بەرگری و خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئێران بین.

ئەو وتیشی: بە بۆنەی ئەوەی وڵاتی ئێمە لە کەشێکی جوغرافیایی دایە کە مەترسی لافاو، بوومەلەرزە و ئاگرکەوتنەوەی لە سەرە، بێگومان بوونی فڕۆکەیەک بۆ یارمەتیدان لەم بوارانەدا پێویستە.

ناوبراو باسی جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی ئەم فڕۆکەیەی کرد و ڕاشیگەیاند: ئەم بەرهەمە سەمبۆلی بەرهەمێکی زانست بنەمای ئێرانییە کە ئەگەر گەشەی پێ بدرێت، بینەری پێشکەوتنی پیشەی ئاسمانی وڵات و کۆمپانیا زانست بنەماکان لە ئاستی جیهانیدا دەبین.

News Code 42059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =