بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا وێڕای ڕێزنان لە چالاکانی دڵسۆزی بواری جەماوەر، هەوڵ دان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی جەماوەر و لاوکردنەوەی هێزی مرۆیی وڵات و ڕزگارکردنی ئێران لە داهاتوویەکی مەترسیداری پیری جەماوەر وەکوو پێداویستییەکی گرینگ لێک دایەوە.
لەم پەیامەدا داکۆکی کراوەتە سەر هەوڵ دان بۆ لاوکردنەوەی جەماوەری داهاتووی ئێران و ڕێگری لە پیری جەماوەر. هەروەها ڕێبەری مەزنی ئێران لەم پەیامەدا داوای لە بەرپرسانی ئەم بوارە کردووە جگە لە کارە یاساییەکان، بۆ فەرهەنگسازی لەم بارەوە هەوڵ بدەن.
Your Comment