بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە سوید و فەنلاند لە وڵام دانەوە بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ هەوڵ ئەدەن، چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد لە گەڵ دژایەتی تورکیا ڕووبەڕوو ببنەوە.
تورکیا سویدی بە پێوەندی لە گەڵ گرووپێکی تیرۆریستی تۆمەتبار کرد. هەروەها یەپەگە بە هۆی پێوەندی لە گەڵ کوردە جیایی خوازەکانی تورکیا وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنی بۆ خۆی دەبینێت.
دەوڵەتی تورکیا دژایەتی لە گەڵ چەکداربوونی کوردەکانی سووریا کردووە. هێزەکانی تورکیا چەندین جار هێرشیان کردە سەر سووریا بۆ ئەوەی پاشگەزیان بکەنەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نیگەرانی خۆی لە پێوەست بوونی سوید و فەنلاند بە ناتۆ دەربڕی.
بۆچوونی ئێوە