بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو دەیان شارۆچکەنشین لە عەفرین لە دەڤەری باکووری عەلەب بە خستنەڕێی خۆپیشاندانێک داوای کردنەوەی بەرەکانی شەڕ لە دژی هێزەکانی دیمەشق و ڕێگری لە نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان لە ئەو شارۆچکانەیان کرد کە تورکیا لە ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی خۆی چێ کردووە.
خۆپیشاندەران دروشمگەلێکیان لە دژی ڕێککەوتننامەکانی رووسیا و تورکیا و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا وتەوە.
ئەو خۆپیشاندەرانە داوایان لە بەرپرسانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا کرد تا بەرەکانی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی دیمەشق بکەنەوە.
ئەوان هەروەها دژایەتی خۆیانیان لەگەڵ پڕۆژەی شارۆچکەسازی تورکیا ڕاگەیاند و داوای گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیانیان کرد.
Your Comment