بەرپرسێکی ئێرانی: مافی ئاوی عێراقمان پێشێل نەکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕووبارە سنوورییەکان و سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکانی ئێران وتی: مافی ئاوی عێراق لە لایەن ئێرانەوە بە هیچ شێوەیەک پێشێل نەکراوە و بە پێچەوانەی دەنگۆکان، کاریگەری رووبارەکانی ئێران لە سەر عێراق زۆر کەمە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار وەتەن فیدا لەم بارەوە وتی: ئێران دان بە مافی ئاوی عێراقدا دەنێت و ئەمەش لەو بابەتانەیە کە دەبێ لە کۆبوونەوەی دوو لایەنەکاندا و بە پێی ڕێککەوتنەکان باسی لە سەر بکرێت.

ئەو وتیشی: هیوادارین لایەنی عێراقی خێراتر کاروباری کۆبوونەوەکان بەرنە پێشەوە و ڕێککەوتن و ئامادەیی خۆیان بۆ دانیشتن رابگەینن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: سیاسەتی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکان لە لایەن ئێرانەوە بە شێوەیەک بووە کە مرۆڤدۆستی و دراوسێیەتی لە گەڵ خەڵکی موسوڵمانی عێراق بپارێزێت.

ئەو هەروەها وتیشی: نابێ لەبیر بکەین کە وڵاتی ئێمەش وەکوو عێراق لە گەڵ دیاردەی وشکساڵی رووبەروو بۆتەوە. ڕێژەی بارینی باران لە ساڵی ١٣٩٩-١٤٠٠ لەچاو ساڵی پێشوو ٣٤ تا ٥٦ لەسەد دابەزیوە.

وەتەن فیدا داکۆکی کرد: بە پێچەوانەی زێدەرۆییەکان و دەنگۆکان کاریگەری ڕووبارەکانی ئێران لە سەر عێراق زۆر کەمە و بە گشتیی نزیکەی ٦ لەسەدی دیجلە و فوراتە و ئەمەش بە بەڵگەوە دەسەلمێنین.

News Code 42010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =