هاوکاری تاران و مسکۆ تەنیا لە بواری بەرگری و سەربازی نییە

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند کە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە هەموو بوارەکان دەگرێتەوە و لە بەشی بەرگری و سەربازیش بە کڕینی جیهازات سنووردار نابێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ڕیانووستی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هاوکاری تاران و مسکۆ لە بواری سەربازی و بەرگری تەنیا بە کڕینی جیهازاتی سەربازی سنووردار نابێتەوە.

جەلالی لە ئەو بارەوە وتی: پێوەندی ئێمە هەموو بوارەکانی سیاسی، ئابوور و هەروەها بوارەکانی دیکە دەگرێتەوە. باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: هاوکاری سەربازی و بەرگری کە بەشێک لە ئەو پێوەندیەیە، تەنیا بە کڕینی جیهازاتی سەربازی سنووردار نابێتەوە.

ناوبراو هەروەها لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتنیک ڕایگەیاند کە ئێران چاوەڕوانی سەفەری پووتین بۆ تارانە. باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا هەروەها وتی کە برایری باش لە نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری بەرهەمهێنان و گەشەی کێڵگە نەوتی و گازییەکان وەرگیراوە.

News Code 42005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =