بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیوا ئەسەدبەیگی لەم بارەوە وتی: ئەم فێستیڤاڵە لە رۆژی هەینی ٢٣ی گوڵانەوە دەستی پێ کردووە و تاکوو ٢٧ی گوڵان درێژەی هەیە و بە بەشداری ٢٠٠ میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: شانۆی "سیاساڵ" لە سەقز، شانۆی "ئاژەڵ" لە بانە، شانۆی "هێشتا قسەکانمان تەواو نەکردووە" لە سنە، شانۆی "دیوار" لە سەقز، شانۆی "دوورترین شاری جیهان" لە ورمێ، شانۆی "هاری" کاری هاوبەشی سنە وسەقز، شانۆی "بوێری و راستی" لە بانە لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی بەشداربووی ئەم فێستیڤاڵەیە.
هەروەها راشیگەیاند: شانۆکانی "شەوێک لە دۆزەخدا" لە هەولێر، "گێژەن" لە کۆیەی عێراق و "مەم و زین" لە باتمانی تورکیاش لە شانۆ بیانییەکانی بەشدار بووی ئەم فێستیڤاڵەن.
Your Comment