AP ١٤٠١ گوڵان ١٩ ١٤:٤٥

خەتیب زادە:

مۆرا لەگەڵ باقری دیدار دەکات/ ئەمریکا بڕیار نییە خەڵات بە ئێران بدات

مۆرا لەگەڵ باقری دیدار دەکات/ ئەمریکا بڕیار نییە خەڵات بە ئێران بدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مۆرا لە سەفەر بۆ ئێران لەگەڵ عەلی باقری دیدار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سەفەری مۆرا بۆ تاران دوای گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەم دواییەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و بورل ئەنجام دەدرێت.

پەیامەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڕێگای هاوئاهەنگی کاری ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە درێژەی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: دانوستانەکانی ئێران 4+1 و ئەمریکا بێ ڕاگیران ئەنجام دراوە و پەیامەکان لە ڕێگای هاوئاهەنگکاری ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە خەریکە ئەنجام دردرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هاتنی بەڕێز مۆرا نیشانی دەدات ئێمە گفتگۆکان لە ئەو ڕێگایە کە ئەبێ بکرێت، شوێنگیری دەکەین، زیادی کرد: سەرەڕای هەوڵە دژە دیپلۆماسییەکان لەلایەن کۆنگرە و سێناوە، ئێران و 4+1 پابەندەی دیپلۆماسی و دەستخستنی ڕێککەوتنی باش بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ئەوە کە لە ئێمەی وەرگرتووە بیگەڕێنێتەوە و مافی پێشێل کراوی گەلی ئێران قبووڵ بکات، دەتوانین سبەینێ دوای بەڕێز مۆرا بگەڕێینەوە ڤیەنا.

ئەمریکا بڕیار نییە خەڵات بە ئێران بدات

خەتیب زادە بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بڕیار نییە خەڵاتێک بە ئێران بدات یان کارێک سەرتر لە بەڵێنەکانی ئەنجام بدات، ڕایگەیاند: ئەمریکا مافی گەلی ئێرانی پێشێل کردووە و لە گیرفانی گەلی ئێران شتگەلێکی هەڵگرتووە کە ئەبێ بیگەڕێنێتەوە. ئەگەر ئاوەها ڕوو نەدات، دەتوانین بڵێێن کە دانوستانەکان درێژەی دەبێت.

ناوبراو وتیشی: بڕیار واشنتۆن بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێککەوتن لە ڤیەنا.

گرینگایەتی سەفەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ تاران

ناوبراو سەبارەت بە سەفەری حەلبووسی بۆ تاران وتی: بۆ ئێران دۆخی خەڵکی عێراق و پێوەندی بارزگانی و ئابووری زۆر گرینگە، عێراق یەکێک لە هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێمەیە و لە پرسی خزمەتگوزاری و وزەشدا هەر هاوکاری و گفتوگۆکان درێژەی دەبێت. سەفەری حەلبووسی گرینگ بوو و سەبارەت بە پڕۆژەگەلێک کە مابوونەوە، گفتوگۆ کرا.

بۆ ئازادکردنی سەرچاوە و سامانەکانمان چاوەڕوانی لایەنی سێهەم نابین

خەتیب زادە سەبارەت بە ئازاد کردنی پارەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، وتی: لە بانکی ناوەندی بپرسن. ئێمە چاوەڕوانی هیچ لایەنێکی سێهەم بۆ ئازادکردنی پارەکانمان نابین، تا ئێستا ئەو پارانەشمان کە ئازاد کردووە بە شێوەی سەربەخۆ بووە و ئەو ڕێگایە هەر درێژەی هەیە.

News ID 41905

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha